دەستبەسەر زیاتر لە دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

کوردستان 24/10/2020

Alternate Text

لەشاری هەولێر  پێنج کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگاینیکردن بە ماددەی هۆشبەردا دەستگیرکران و دەستبەسەر زیاتر لە دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو کیلۆ و ٨٤٦گرام ماددەی هۆشبەر و پێنج تۆمەتباریش دەستگیرکران.

روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارێک بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ) بە یەك کیلۆ و ٧٦٠ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هێرۆین ) دەستگیرکرا، هاوکات دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح )، بە بڕی یەک کیلۆ ماددەی کریستاڵەوە دەستگیرکران.

جگە لەوانەش،  دوو تۆمەتباری دیکە بەناوەکانی(ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ) بە ٨٦ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستگیرکراون و سەرجەمیان  بەپێی ماددە ( ۱٤ ) یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.













ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا