تەقەکەرەکانی شەوی رابردووی هەولێر دەستگیرکران

کوردستان 24/10/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند تەقەکەرەکانی شەوی رابردووی هەولێر دەستگیرکراون.

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوو تۆمەتباری سەرەکی له‌ تەقەکەرەکانی شەوی رابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران، كه‌ لە شەقامی ١٠٠مەتری بەشەڕ هاتوون و تەقەیان کردووە، لەئاکامدا یەکتریان زامدار کردووە، هەروەها دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری BMWدا گیرا.

ئاشکراشیکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراو و بەپێی ماددە ٤١٣ لە یاسای سزادان راگیراون.

 شەوی رابردوو لە شەقامی ١٠٠مەتری هەولێر دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا و هاوڵاتیانی ناوچەکەی کردبووە دڵەراوكێوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا