بەرپرسێکى باڵاى پارتى خراوەتە ژێر چاودێرى پزیشکییەوە

کوردستان 24/10/2020

Alternate Text

رۆژ نورى شاوەیس ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان خراوەتە ژێر چاودێرى پزیشکییەوە.

 بە پێى ئەو زانیارییانەى لە میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە و سەرچاوەیەكی نزیك لەناوبراو جەختى کردەوە کە د. رۆژ تەندروستی جێگیرە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە رۆژ نوری شاوەیس كە ئامادەنەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە ئاشکرایکردووە، لەئێستادا ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی لەلایەن دكتۆری تایبەتەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەڵام تەندروستی زۆر باشە و بەهۆی تەمەنیەوە رۆژانە پێویستی بە چاودێری پزیشكییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، د.رۆژ پشكنینی كۆرۆنای بۆ کراوە و هەڵگری ڤایرۆسى کۆرۆنا نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا