ناوەڕۆکی نامەی ئەو کەسەی ویستی لەپزیشکی دادی خۆی سەربڕێت ئاشکرابوو

کوردستان 24/10/2020

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پارێزەرەی دوێنێ ئێوارە لەناو پزیشکی دادی سلێمانی هەوڵی خۆکوشتنیدا ئەو نامە نوسراوەی کە پێیبووە دەستنووسی خۆی بووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئەو پارێزەرەی دوێنێ هەوڵی خۆسەربڕینی دا تەندروستی جێگیرە.

روونیشیکردەوە، ئەو نامەیەی نوسیبووی بۆمان دەرکەوت دەستنووسی خۆیەتی، تێیدا نوسرابوو، پیربووم، حەوت بۆ هەشت نەخۆشیم هەیە، بۆیە نامەوێت لە توشی کۆرۆناش ببم و خەڵکی لێمەوە بیگرنەوە.

ئێوارەی دوێنێ، پارێزەرێکی خۆبەخش لەناو کابینەی دەستشۆری پزیشکی دادی سلێمانی هەوڵی خۆسەربڕینی دا و بەو هۆیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا