ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، عێراق رەتیدەکاتەوە بزوتنەى
ئیخوانى میسر وەک رێکخراوێکى ‘’تیرۆرستى’’ لەقەڵەم بدرێت.
ئەمڕۆ لە نوسراوێکى فەرمى دەوڵەتى عێراقدا بڵاوکرایەوە، دوابەدواى داواکارى
کۆمارى میسرى عەرەبى لە حکومەتى عێراق سەبارەت بە بەتیرۆرست ناساندنى بزوتنەوەى
ئیخوان، ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى رایگەیاندووە، هەڵوێستى کۆمارى عێراق ئەوەیە
کە رەتیدەکاتەوە بزوتنەوەى ئیخوان بە تیرۆرست بناسێنرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتاى مانگى تەمموزى
ئەمساڵدا حکومەتى میسر بە نوسراوێک داواى لە عێراق کرد هەڵوێستى فەرمى خۆى لەبارەى
بەتیرۆست ناساندنى ئیخوان رابگەیەنێت، بزوتنەوەى ئیخوانى میسر بزوتنەوەیەکى
بانگخوازى سیاسییە و لە ساڵى ١٩٢٨ لەسەردەستى حەسەن بەننا دامەزراوە و داواى
جێەجێکردنى بنەماکانى ئیسلام دەکات لە بەڕێوەبردنى کاروبارى دەوڵەتدا، دواى هاتنى
عەبدولفەتاح سیسى بۆسەر کورسى دەسەڵات لە میسر هەڵمەتى دەستگیرکردنى ئیخوانەکان
دەستیپێکردووە.