عێراق.. ئاماری توشبووانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە

عێراق 24/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزارو ٢٠٤ کەس تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٥ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٥ كەسی دیكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٣٢٠٤ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

 ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ١٠ هەزار و ٥٦٨  تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا