بەشێک لە منداڵان لەسەرەتای لەدایکبوونیانەوە
دایکان فێری مژینی مەمکە وشکەیان دەکەن وەکو هۆکارێک بۆ وەستانیان لە گریان و ژیرکردنەوەیان،
بەڵام بێئاگان لەوەی زیانی تەندروستی بۆ منداڵەکانیان هەیە، لەوانەش هەستی برسێتی
کەم دەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ ئاوسانی سکی منداڵ و زیادبوونی غازات.
ماڵپەڕی "
arabyoum" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە زیانەکانی بەکارهێنانی
مەمکە وشکە کردووە بۆ منداڵ، کە لەلایەن پزیشکانەوە ڕێنمای دایکان دەکرێت مەمکە
وشکە نەدرێت بە منداڵ لەبەر ئەم هۆکارانە:
- سکی منداڵ تووشی ئاوسان و غازات دەکات، چونکە کاتێک دەیمژێت ئەوا لەگەڵیدا
بڕێک هەوا دەچێتە ژوورەوەی ناو لەشی منداڵ و کاریگەری لەسەر وشکبونی دەم و قورگی
منداڵ دەبێت، کە ئەمەش ئەگەری هەیە زیانی بۆ گەشەی پوک و ددانی منداڵ هەبێت.
- هەروەها هەستی برسییەتی لە منداڵدا کەم دەکاتەوە، چونکە ووزەی زیاتر
بەکاردەهێنێت لە مژینی مەمکە وشکەکەدا.
- زیاتر خوی پێوە دەگرێت و کاریگەری دەبێت
لە قسەکردن و درەنگ کەوتن لە فێربوونی قسە.