بەهۆی هەڵەیەکەوە ٢ ملیۆن دۆلاری دەستکەوت

هەمەرەنگ 24/10/2020

Alternate Text

پیاوێکی دانیشتوی ئەمریکا بە هەڵە کارتێکی یانسیبی کری بەڵام دواتر توشی سەرسوڕمانبوو کە زانی دوو ملیۆنی دۆلاری بۆ دەرچووە.

سەمیر مزاحم پیاوێکی دانیشتووی ئەمریکایە و لە شاری دیترۆیتی سەر بە ویلایەتی میشیگان دەژی، ئەو پیاوە کاتێک کارتەکەی بە هەڵە کڕی هەستی بە نائارامی کرد کە بڕێک پارەی لە شتێکی وەهادا بەفیڕۆداوە، بەڵام نەیزانی کە ئەو کارتە دەیکات بە ملیۆنێر.

لە کاتی کڕینی کارتەکەدا، سەمیر هەڵەی کرد و مەبەستی نەبوو کارتەکە بکڕێت ، هەرچەندە بەلاشیەوە باش نەبوو کە پارەی لە کارتێکدا بەفیڕۆ داوە کە سودی بۆی نابێت، سەرباری ئەوە سەمیر بە مۆبایلەکەی وێنەی ژمارەی سەر کارتەکەی گرت.  

دوای چەند رۆژێک لە رووداوەکە سەمیر چاوی دەکەوێت بە ریکلامی کۆمپانیای یانسیبەکە کە بەنگهێشتی کەسی براوە دەکەن بێتە پێش تا خەڵاتەکەی وەربگرێت.

ئەویش بە چانس تەماشای وێنەی ناو مۆبایلەکەی دەکات و توشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێ دەزانێ براوەی خەڵاتەکە خۆیەتی، هەر بە وتەی خۆی کە قسەی بۆ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست کردووە، دەڵێت کە چەند رۆژێکی پێویست بووە تا بڕوا بەوە بکات کە لە رێگەی هەڵەیەکەوە بووە بە ملیۆنێر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا