نوسینگەى د. رۆژ نوری شاوێس ڕوونکردنەوەیەکی لە
بارەی دۆخی تەندروستى ناوبراوەوە
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، دکتۆر ڕۆژ بە
ھیچ شێوەیەک توشی کۆرۆنا نەبووە.
ئەمەى
خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە
باس لە ڕەوشی تەندروستیی ھەڤاڵی بەڕێز، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس، دەکرێت، کە گوایە بەھۆی
ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێوە توشی نەخۆشی بووە.
ئێمە لە کاتێکدا سەرجەم ئەو ھەواڵ و زانیارییە
ناڕاست و ھەڵبەستراوانە ڕەت دەکەینەوە، ڕایدەگەیەنین کە بەڕێز دکتۆر ڕۆژ بە ھیچ شێوەیەک
بەرکەوتەی ئەم ڤایروسە نییە و داواش لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
دەکەین کە پابەندی ئیتیک و مۆڕاڵی ڕۆژنامەنووسی بن و لەپێناو پاراستنی میسداقیەتی
خۆیان بەر لە بڵاوکردنەوەی ھەر زانیارییەک بگەڕێنەوە بۆ لایەنی فەرمی و پەیوەندیدار.
نووسینگەی ھەڤاڵ دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی
کوردستان
٢٤ـی١٠ـی٢٠٢٠