رەجەب تەیب ئەردۆغان هێرشی توندی کردە
سەر ماکرۆنی سەرۆکى فەرەنسا و پێی دەڵێت "تۆ پێویستت بە پشکنینی دەرونی
هەیە".
ئەردۆغان لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا
سەبارەت بە سیاسەتەکانی ماکرۆن بەرامبەر بە موسوڵمانانی
فەرەنسا رایگەیاند، "دەکرێت چی بڵێین
لەگەڵ سەرۆکی وڵاتێک کە بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ ئاینێکی جیاواز دەکات، پێش هەموو شتێک
پێی دەڵێم، بڕۆ پشکنینی دەروونی بکە".
ئەمەش لە دوای ئەوە هات، سەرەتای ئەم مانگە، ماکرۆن وتی ، "ئاینی ئیسلام لە قەیراندایە"
و چاودێریکردنی مزگەوت و قوتابخانە ئاینییەکانی تووندتر کرد، لەم هەفتەیەشدا مامۆستایەکی فەرەنسی دوای
ئەوەى وێنەى کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی
بڵاوکردەوە لەلایەن موسوڵمانێکەوە
کوژرا .
لەگەڵ کوشتنی ئەو مامۆستا فەرەنسییە، لە
فەرەنسا چەند کاریکاتێرێکی پەیامبەری ئیسلام لە چەند باڵەخانەیەک دانراون، ئەمەش
موسوڵمانانی تووڕە کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.