چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی کۆرپەدا

هەمەرەنگ 24/10/2020

Alternate Text

پێویستە دایکان لەکاتی پەروەردەکردنی کۆرپە نوێکەیان گرنگی بە هەندێک بابەت بدەن بۆ سەلامەتی تەندروستی کۆرپەکەیان وەکو چۆنییەتی گۆڕینی دایبی و شیرپێدانی و خەواندنی کۆرپەکە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە چەند کارێک دەکات کە پێویستە دایکان بۆ سەلامەتی منداڵەکانیان شارەزای تەواویان لە ئەنجامدانی ئەم کارانەدا هەبێت، ئەوانیش:

- شێوازی هەڵگرتنی منداڵی تازە لەدایکبوو

دەستی ڕاستی دایک بخرێتە ژێر سەری و پشتی منداڵ، بە دەستی چەپیش بەشی سمت و ڕانی منداڵەکە بگرێت.

- چۆنییەتی قوماتەکردنی منداڵ بزانێت و شارەزای هەبێت تا زیان بە منداڵەکە نەگەیەنێت

منداڵەکە بخرێتە یەکێکە لە گۆشەکانی ئەو پارچەی کە قوماتی منداڵەکەی پێدەکرێت، سوچی بەشی سەری منداڵەکە بنوشتێنرێتەوە، لای ڕاستی قوماشەکە ببرێت بۆ لای چەپی جەستەی منداڵەکە و گۆشەی خوارەوەی قوماشەکە بۆ لای قاچی ببرێت، دواتر لاکەی تری قوماشەکە بۆ لای ڕاستی جەستەی منداڵەکە ببرێت.

 - لەکاتی شیرپێدانی سروشتیدا دایک سەرین بۆ ژێر سەری منداڵەکە و قۆڵی خۆی بەکاربهێنێت تا منداڵەکە بەئاسانی شیرەکە بخوات.

- خەواندنی منداڵ، دەبێت لە ڕۆژدا ژوورەکەی ڕووناک بێت ئەگەر بشخەوێت، لە شەویشدا ژوورەکەی تاریک بێت، ئەمەش بۆ ئەوەی منداڵەکە ڕابێت تا جیاوازی لە نێوان شەو ڕۆژدا بکات.

- گۆڕینی دایبی منداڵ

نابێت دایبییەکە بەشی ناوکی دابپۆشێت هەروەها ناشبێت درەنگ دایبی منداڵ بگۆڕێت چونک هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی میکرۆب لە ناو لەشی منداڵ و هەوکردنی ڕيخۆڵەی منداڵ و دروستبوونی هەستیاری پێست.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا