ڤیدیۆ.. منداڵێک دوای شەش کاتژمێر مانەوە لەناو بەفرگری مردوواندا بە زیندوی مایەوە

هەمەرەنگ 24/10/2020

Alternate Text

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مەکسیک، منداڵێکی ساوا لە ناو بەفرگرێکی مردوواندا مایەوە تا لە کۆتایدا ئاشکرا بوو کە زیندووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مێلی بەڕیتانی، رووداوەکە لە رۆژی ٢١ی ئەم مانگەدا بووە لە نەخۆشخانەی مارگریتا لە شاری بۆبێلای سەر بە وڵاتی مەکسیک.

رۆژنامەکە بڵاویکردەوە کە منداڵەکە ناوی ئاشکرا نەکراوە و پێش وادەی خۆی لەدایک بووە و لە هەفتەی ٢٣ دا بووە و لە کاتی لەدایک بوونیدا هیچ نیشانەیەکی پێوە دیار نەبووە کە لە ژیاندا بێت، بۆیە خراوەتە ناو بەفرگری مردووان تا کاتی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لەلایەن خێزانەکەیەوە.

بەڵام لە کاتژمێر ١٠ بەیانیدا ستافی نەخۆشخانەکە بۆیان ئاشکرا بوو کە منداڵە ساواکە زیندوە و هەناسە دەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا