مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،
لە کاتی دیاریکراودا هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق ئەنجامدەدەن .
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند،
چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورەمان ئاشکراکردووە و بەرپرسانیش لەسەر ئەو دۆسێیانە دراونەتە دادگا.
ناوبراو دەشڵێت، لە ئێستادا سەرنجیان خستووەتە
سەر چاکسازییەکی گشتگیری دارایی و باشترکردنی دۆخی ئابوری و دارایی عێراق.
ئاماژە بەوەشدەکات ، هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وادەی
خۆیدا دەکرێت و داواش لە گەنجانی خۆپیشاندەر دەکەن پارێزگاری لە ئاشتیخوازی ناڕەزاییەکانیان
بکەن.