دوای بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی
هەڵبژاردنەکان، خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێکردەوە.
لە دوای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە یادی
٢٥ی ئۆکتۆبەردا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەلامەتی
و پاراستنی خۆپیشاندەران ئەرکی لایەنە ئەمنییەکانە.
هەر لە راگەیاندنەکەیدا ، ناوبراو داوا لە خۆپیشاندەران
دەکات کە رەوتی ئاشتی خۆپیشاندانەکان بپارێزن و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ
دۆخەکەدا بکەن و سەروەری دەوڵەت بپارێزن.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە
کە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە و ژمارەیان لە نێوان ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ کەسدا
دەبێت و ژمارەی خۆپیشاندەران لە زیاد بووندایە.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە کە هێزە
ئەمنیەکان بە ناوچەکەدا بڵاو بوونەتەوە بۆ رێگری کردنی هەر رووداوێکی نەخوازراو.
خۆپیشاندانەکانی ئەمشەوی بەغداد لە یادی خۆپێشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی
پاردایە، کە بە سەدان هاوڵاتی عێراقی بوونە قوربانی.