نوسەرێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

کوردستان 25/10/2020

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نوسەری دیاری کورد، کاکە مەم بۆتانی  لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، کاکە مەم بۆتانی نوسەر  و یەکێک لەنوێکەرەوەکانی ئەدەبی کوردی لەتەمەنی ٨٣ ساڵیدا  لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

کاکە مەم بۆتانی ناوی تەواوی( ،کاکەمەم فەخری سامی)لەساڵی ١٩٣٧ لە شاری کۆیە لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم بووە لە کشتوکاڵدا.

بۆ ماوەی ١٢ ساڵ سەرکردەیەکی  دیاری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، ماوەی ١٠ ساڵیش ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و تا پلەی ئەندامی لق چووە،  ساڵی (١٩٦٤) وازی لە پارتی هێناوە. وەک کوردێکی ماوەتەوە.

کاکە مەم بۆتانی، یەکەم چیرۆکی لەساڵی (١٩٥٧) بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی (١٩٦٨)ەوە بە یارمەتی هەندێک ئەدیبی کوردی بەغدا، خەریکی دروستکردنی رێکخراوێکی ئەدەبی بووە، تا لە (١٩٧٠) بە شێوەی رەسمی یەکێتی نووسەرانی کوردی دامەزراند.

 ئەو نوسەرە لەگەڵ چوار ئەدیبی لاویتر بانگەوازی (ڕوانگە) یان بڵاوکردەوە. کەوەک رێبازێکی نوێی ئەدەبی کوردی سەیر دەکرێت.

 

 کتێبە چاپکراوەکانی کاکە مەم بۆتانی پێکهاتوون لە   کۆمەڵە چیرۆک و کورتیلە چیرۆک : 1- بوومەلەرزە لە گۆمی مەندا- بەغدا 1969 2- سمکۆڵی ئەهریمەن – سلێمانی 1973 3- بازنە - هەولێر 1979 4- خەرەندی مەرگ - هەولێر 1992 نۆڤل و رۆمان: 1- درز - هەولێر 1997 2- کەوشەنی پەیکەر تاشێکیتر - سلێمانی 2003 3- میری ئاوایی وەرزێر – هەولێر 1992 پەخشانە شیعری شیوەن: 1- هۆ – تاکە برا - رانیە 2003 مێـژووی سـیاسی: 1- لەدوو تۆڵی یاد داشتی شاردا – چاپخانەی پێشمەرگە 1984 بەنازناوی (علی خالید حەمید) دوو جاریش لە سلێمانی لە چاپدراوەتەوە. 2- تورکمانی کوردستانی باشوور – بەنازناوی (سامی فخری) سلێمانی 2002 ژیاننامە: 1- کاکی کاکان - هەولێر 1997 2- کاکە بلە. لەیاد من - سلێمانی 2007 بیرەوەری و بەسەرهاتی نووسەر: 1- کاکەمەمێکیتر - سلێمانی 2003 2- ژانە رێیە خۆڵەمێشیەکان - سلێمانی 2007 3- بەهارێزان – سلێمانی 2008 ئابووری و ئاماری: 1- دارەبەن لە پارێزگای سلێمانی – بەغدا 1985 2- بەرهەمی رۆژانەی کرێکارانی نەمامگای دارستان – هەولێر 1981. لەتەک حەوت ئەدیبی لاویتر بانگەوازی (ڕوانگە) یان بڵاوکردەوە، کە ئەمانە بوون: حسێن عارف، شیرکۆ بێکەس، جەلالی میرزا کەریم، کاکەمەم بۆتانی، عەبدوڵڵا پەشێو، کەمال رەوف، جەمال شارباژێڕی، تاهیر سالح سەعید، پاشان سەڵاح شوان و سامی شۆڕش چوونە پاڵیان و کەمال رەوف وازی لێهێنان .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا