دەزگا ئەمنییەکانی ئەفغانستان، کوشتنی ئەبو محسن ئەلمسری، سەرکردەی دیاری رێکخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیدەیان راگەیاند.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردووەتەوە، لە هێرشێکدا لە هەرێمی غەزنە، گەورە تیرۆرستی رێکخراوی ئەلقاعیدە و یەکێک لە داواکراوەکانی ئەمریکا بەناوی(ئەبو محسن ئەلمسری) کوژراوە.
ئەو سەرکردەیەی داعش پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ماددی رێکخراوی ئەلقاعیدە داواکرابوو، و لەدوای ئەیمەن زەواهری دووەمین کەسی رێکخراوەکە بووە.
پێشتر و لەساڵی ٢٠١٩، پێگەی جیمس تاون، بڵاویکردەوە لە لقی هەرێمی کوردستانی رێکخراوی قاعیدەوە نامەیەک ئاراستەی هەریەکە لە ئەیمەن زەواهیری و ئەبو محسن کراوە.
ئەو گەورە تیرۆرستە ناوی راستەقینەی (حسام عەبدولرەئوفە)لەساڵی ١٩٥٨ لە میسر لەدایکبووە.