وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، کاتێک ڤاکسینی کۆرۆنا پەسەندکرا، یەکێک دەبین لەو وڵاتانەی بەکاردەهێنین و بۆ قۆناغی یەکەمیش بەچەند توێژێک دەدرێت.
حسێن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق لە ئیتاڵیاوە رایگەیاند، گەر ڤاکسینی کۆرۆنا پەرەی پێبدرێت، و لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند بکرێت، بە گوێرەی ئەو پرۆتۆکۆڵە پزیشکیانەی کردوومانە وەری دەگرین.
روونیشیکردوەوە، لەقۆناغی یەکەمدا هەموو کەسێک ناتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت، ئەو چانسە بۆ کەسانی سەروو تەمەنی ٥٠ ساڵ و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هاوکات هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی تەندروستی وەریدەگرن.
وەزیری تەندروستی عێراق بە سەردانێک لە وڵاتی ئیتاڵیایە و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەو وڵاتە ئەنجامبدات.