پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی هاوسەرۆکانی حیزبەکە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی (لاهور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی)کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و پرسه گرنگهكانی كوردستان و عێراقە.
تا ئێستا ئەوە ئاشکرانەکراوە، دوای کۆبوونەوەکە هیچ بەیاننامەیەک بڵاودەکرێتەوە یان بە پێچەوانەوە بەبێدەنگی کۆتایی دێت.