قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەوزکردنی شاخی گۆیژە لە کۆتاییدایە و بە شێوەیەکی باش
بەڕێوەدەچن، ئامادەکاری کراوە بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، قایمقامیەتی سلێمانی
رایگەیاند، هەنگاوەکانی پڕۆسەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە لە کۆتاییدایە و
ئامادەکاری کراوە بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین.
هەرئەمڕۆ ئاوات محەمەد
قائیمقامی سلێمانی، لهگهڵ لیژنهی باڵای پرۆژهی سەوزکردنی چیای گۆیژە و نوێنهری كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، قهیوان،
تانوپۆ،ماس، CDO) کۆبووەوە بەمەبستی تاوتوێکردن و ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پرۆژەکە.
لە کۆبوەنەوەکەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند،
پێویستە لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی بەرپرسن لە پرۆژەکە هەماهەنگی و هاوکاری هەبێت لە
نێویاندا بۆ بەخشینی تابلۆیەکی جوان بە شاخی گۆیژە.
لە ئێستادا زۆرێک لە کارەکانی پڕۆژەکە تەواو
بووە و تەنها ئامادەکردن و رواندنی نەمامەکان ماوەتەوە، کە بڕیارە ئەوانەش لەکاتی خۆیاندا ئەنجامبدرێن.