وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیاریداوە لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین خۆشبێت بەچەند مەرجێک.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە رەزامەندی دا به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین.
روونیشیکردووەتەوە، پێویستە ئەو لایەنانە هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ پاکتاوی بکەن.
لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.