لێپرسراوی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، مووچەی خۆی و هیچ کارمەندێکی ناو مەرزەکە دەستکاری نەکراوە.
مەریوان شێخ کەمال، لێپرسراوی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە BMC راگەیاند، مووچەی خۆم و کارمەندان و ئاسایشی ناو دەروازەکە بەهیچ شێوەیەک دەستکاری نەکراوە و وەک خۆی وەرگیراوە بە هەموو دەرماڵەکانیشمانەوە.
روونیشیکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەبڕینی مووچەکانمان دەکەن، دوورن لەراستییەوە.
ئاشکراشیکرد، لەبەشی یاسایی ناو دەروازەکە داوای یاساییمان لەدژی عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد تۆمارکردووە.
ئەو بەرپرسەی مەرزی باشماخ لە درێژەی وتەکانیشیدا وتی، دەرگامان بۆ هەر پەرلەمانتارێک ئاواڵایە کە بێت لێرە لێکۆڵینەوە بکات.