دۆناڵد تره‌مپ به‌ده‌نگێكی نه‌رم له‌سه‌ر یه‌كه‌مین ته‌وه‌ره ده‌ستی به دواهه‌مین دیبه‌یت كرد له نێوان خۆی و ركابه‌ره‌كه‌ی (جۆ بایدن) كه ئه‌ویش زیاتر جه‌ختكردن بوو له‌سه‌ر كۆرۆنای نوێ.
دیبه‌یته‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌هه‌مانكاتدا جه‌نگێكی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه تێیدا به‌دیكرا. پێده‌چێت راوێژكاره‌كانی هه‌ردوولا هه‌ڵه‌كانی پێشوویان بۆ هه‌ردوو كاندیده‌كه راستكردبێته‌وه.
سه‌ره‌تا به‌هێنمی
لێدان له كاره‌كته‌ری یه‌كتر ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا بایدن به ناوهێنانی پارێزه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ (رۆدی جۆلیانی) ده‌ستی پێكرد كه به (سه‌ربازی شه‌تره‌نجی روسیا) ناویهێنا.
بۆیه تره‌مپ-یش فشاری خسته سه‌ر بایدن كاتێك وتی: "كاری هانته‌ر بایدن-ی كوڕت چییه له بازرگانی ده‌ره‌كی" وتیشی: "مانگانه 183 هه‌زار دۆلاری چۆن له ئۆكرانیا چنگ ده‌كه‌وێت".
بایدن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسیاره به حه‌په‌ساوی مایه‌وه، چونكه هه‌مان ڕۆژ (22ی تشرینی یه‌كه‌م) ئیرك سوالویل كه له‌ساڵی 2013 نوێنه‌ری كالیفۆرنیایه له‌سه‌ر پشكی دیموكراته‌كان، له رێگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی نیشتمانییه‌وه دواهه‌مین فیشه‌كی قسه‌ی نا به بایدن-ه‌وه و وتی: "پێویسته بایدن ئاشكرای بكات چۆن هانته‌ر بایدن مانگانه 183 هه‌زار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی كۆمپانیای وزه‌ی ئۆكرانیا".
به‌ڵام بایدن له دیبه‌یته‌كه خۆی له پرسیاره‌كه لادا و وتی: "به‌هه‌موو ته‌مه‌نم سه‌نتێكی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه چنگ نه‌كه‌وتووه و 22 ساڵه ملكه‌چی باجدانم". ئه‌و به ترمپ-ی وت: "تۆ یه‌ك ساڵ به رێكوپێكی ملكه‌چی باجدان نه‌بوویت".
هه‌روه‌ها بایدن تووشی په‌شۆكاوی بوو كاتێك تره‌مپ داوای لێ‌كرد ئه‌و سامانه‌ی كه له چین ده‌ستی كه‌وتووه بیخاته ڕوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای دیبه‌یته‌كه به هێمنی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌مترین شه‌ڕه‌قسه‌ی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام وه‌ك به‌شێك له بڕیاری لیژنه‌ی دیبه‌یته‌كه بڕیار درا كه هه‌ركه‌س له‌و دوو ده‌قیقه‌یه‌ی بۆی دانراوه زیاتر كات به‌رێت ئه‌وا مایكرۆفۆنه‌كه‌ی ئه‌كوژێنرێته‌وه، به‌ڵام هیچ كوژاندنه‌وه‌یه‌ك روینه‌دا، چونكه هه‌ریه‌ك له (دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن) قسه‌یان به یه‌كتر نه‌بڕی و پابه‌ندی كاتی خۆیان بوون.
تره‌مپ تووشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆوه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته شه‌ڕانگێزییه‌كانی له‌یه‌كه‌م دیبه‌یتی 29ی سێپتێمبه‌ری رابردوو.
تره‌مپ له بابه‌تی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
له‌م دیبه‌یته كه دواهه‌مین دیبه‌یت بوو له زانكۆی بلمۆند له ناشفێڵد شه‌وی 22ی تشرینی یه‌كه‌م، رێكخرا، سه‌رۆك تره‌مپ نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌به‌رامبه‌ر ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌می دیبه‌یته‌كه كه لایه‌ن خاتوو كریستن ویلكه‌ر (په‌یامنێری ئێن بی سی نیوز) -ه‌وه پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ی كۆرۆنا، چونكه تره‌مپ پێداگری له‌وه ده‌كرد كه كه‌یسه‌كانی كۆرۆنا كه‌میكردووه و رێژه‌ی تووشبوون كه‌متره.
هه‌روه‌ها گه‌شبینی به‌وه دایه‌وه كه ڤاكسینه‌كه له هه‌فته‌ی داهاتوو دێته بازاڕه‌وه. به‌ڵام كاتێك كریستن دووباره‌ی كردووە كه دڵنیایی كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌وێته بازاڕ، ئه‌و له وه‌ڵامدا وتی:"نه‌خێر، به‌ڵام كۆمپانیاكانی جۆنسن و مۆدێرنه كاری باشیان كردووه".
تره‌مپ، جۆ بایدن-ی به‌وه تاوانبار كرد كه له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وێل ستریت-ه‌وه یارمه‌تییه‌كی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه، وتیشی: "پێویست بوو ئه‌و پارانه‌ی به‌خشراون له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌رفكرایه، له‌كاتێكدا كه‌مپینه‌كه پێویستی به‌و بڕه پاره‌یه نییه".
ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی تره‌مپ له‌دوای ئه‌وه هات كه بایدن تره‌مپ-ی به‌وه تاوانبار كرد كه په‌یوه‌ندی به بازرگانی پشكه‌كانیه‌وه كردووه كه قازانج ئه‌كه‌ن له كه‌وتنی بازار به‌هۆی كۆرۆناوه.
تره‌مپ توند وه‌ڵامی بایدن-ی دایه‌وه وتی: "تۆ پاره‌ی سه‌رمایه‌دارانی وێل ستریت-یتت خواردووه، من پاره‌م لێنه‌سه‌ندوون".
له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه تره‌مپ هاوكارییه‌كی باشی به‌خشرایه كه‌مپینه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌م یارمه‌تییه داراییه كورتی هێنا له‌مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م. له كۆتا مانگدا (تشرینی یه‌كه‌م) كه‌مپینی بایدن توانی له كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌دا سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر تره‌مپ-دا. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مپینی بایدن زیاتر له 177 ملیۆن دۆلار له بانكه‌كه‌یدایه له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مپینی تره‌مپ 64 ملیۆن دۆلار.
باراك ئۆباما تاوانباره
سیاسه‌تی كۆچبه‌ران ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری دیبه‌یته‌كه بوو. له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا بایدن شكستی هێنا، چونكه بایدن نه‌یتوانی وه‌ڵامێكی باوه‌ڕپێكراو و سیاسه‌تێكی باوه‌ڕ پێكراوی پێ بێت بۆ ده‌نگده‌رانی.
بایدن تره‌مپ-ی ره‌خنه‌باران كرد به‌وه‌ی به‌هۆی سیاسه‌تی تره‌مپه‌وه 500 منداڵ له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك - ئه‌مه‌ریكا زیندانین ئه‌ویش دوای جیاكردنه‌وه‌ی له خێزانه‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ردا بایدن نه‌یتوانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه "كێ ئه‌و زیندانه‌ی دروستكردووه؟ ئایا له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئۆباما دروستنه‌كراوه؟"
له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئۆباما له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك - ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی منداڵانی كۆچبه‌ر له خێزانه‌كانیان كه به‌نایاسایی روو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن تا ده‌یانگێڕنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مه‌ریكا بایدن ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت كه پاشه‌كشێی به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور.
له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ، وتی: "كاتێك 2016 ئیداره‌م گرته ده‌ست له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما دانیشتم وتی، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه بتوانیت سیستمی مووشه‌كی دوورهاوێژی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی به كۆریای باكوور بوه‌ستێنیت، منیش له‌و پێناوه‌دا گفتوگۆم كردووه و توانیومانه ئه‌وه بكه‌ین".
من دواهه‌مین كه‌سم
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی تره‌مپ به ئاشكرا وتی: "من داوهه‌مین كه‌سم كه له‌و ژووره‌دا ره‌گه‌زپه‌رستم". له‌به‌رامبه‌ردا بایدن وتی: "ئه‌براهم لینكۆڵین لێره‌یه، كه یه‌كێكه له ره‌گه‌زپه‌رسترین سه‌رۆكه‌كان له مێژووی ئه‌مه‌ریكای نوێ".
بایدن تره‌مپ-ی ره‌خنه‌باران كرد به‌وه‌ی كه به‌هۆی سیاسه‌تی تره‌مپه‌وه كورتهێنان به‌رزبووه‌ته‌وه وه‌ك له‌وه‌ی دابه‌زیبێت. له‌كاتێكدا تره‌مپ به ژماره وه‌ڵامی دایه‌وه كه له‌ساڵی 2016 ، 310ملیار بووه، له‌ساڵی 2019 هاتۆته خواره‌وه بۆ 308 ملیار دۆلار.
بایدن له مه‌سه‌له‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌ی ته‌ندروستی پشتگیری پرۆژه‌كه‌ی سیناتۆر بیرنی ساندرز-ی نه‌كرد كاتێك تره‌مپ به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ئه‌یانه‌وێت سیستمی ته‌ندروستی به‌ره‌و سۆسیالیستی به‌رن.
له دیبه‌یته‌كه‌دا تره‌مپ وتی: "بایدن پلانی بۆ فراوانكردنی یاسای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی به‌نرخێكی به‌لاش و هه‌رزانه، كه ئه‌مه ئه‌بێته هۆی وێرانكردنی چاودێری پزیشكی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌گاته ئاستی سۆشیالیزم كه پرۆژه‌ی ساندرزه".
به‌ڵام بایدن له‌بری ئه‌وه‌ی پشتگیری ئه‌و پرۆژه‌یه بكات به‌پێچه‌وانه‌وه وتی: "ئه‌مه پێشنیازی سیناتور بیرنی ساندرز-ه بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌ی پزیشكی بۆ هه‌موان كه من پشتگیری ناكه‌م و من پلانی خۆمم هه‌یه".
له‌كۆتایدا هه‌ردوو كاندیده‌كه به‌رنامه‌ی كاری خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش دواهه‌مین فرسه‌تی نمایشی دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن بوو بۆ ده‌نگده‌ران تا رۆژی 3ی نۆڤێمبه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه