بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم،دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاوتیکردووەتەوە، رۆژی سێشممە دانیشتنی ژمارە نۆی خولی پایزە بەڕێوەدەچێت.
روونیشیکردووەتەوە، گفتوگۆی یەکەم لەبارەی پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) دەکرێت.
هاوکات بڕیارە دواتر گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، بەڕێوەبچێت.