دوای ونبوونی بۆ ماوەی چوار رۆژ تەرمی گەنجێکی ناحیەی بەمۆ دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گەنجێک بەناوی گۆران عەلی دانیشتووی گوندی پشتە لە ناحیەی بەمۆ، چوار رۆژ لەمەوبەر بە سواری ماتۆڕەکەی چووە بۆ کۆکردنەوەی قەزوان لە چیاکانی گوندی کانی کەڵی لە سنووری ناوچەکەی خۆیان، لەو کاتەوە دیارنەماوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە مینی پێدا تەقیوەتەوە.