لە یادی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوودا خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردەوە

عێراق 25/10/2020

Alternate Text

لەیادی خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی ساڵی رابردوودا جارێکی دیکە لەبەشێک لە شارەکانی عێراق دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، لە یادی خۆپشاندانەکانی پارساڵدا، بەهەزاران هاوڵاتی لە  شاری بەغداد گردبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی تەحریر بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکەدا داوای چاکسازی سیاسی و دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندەرانی ساڵی رابردوویان دەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هیزە ئەمنیەکانی بەغداد لەشەوی رابردووەوە تەواوی ئەو شەقامانەیان داخست کە دەچنەوە سەر ناوچەی سەوز و گۆڕەپانی تەحریر، بەڵام لە کۆتایدا داوا لە خۆپیشادەران کرا کە تەنها لە سنوری گۆڕەپانی تەحریردا چالاکیەکانیان ئەنجام بدەن تاوەکو دۆخە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا