سەرۆکایەتی پەرلەمانی
کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی سێشەممە ٢٧ی ئەم
مانگە و وا بریارە لەو دانیشتنەکەدا سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى ئامادەبن بۆ
لێپرسینەوە.
لە ناوەرۆکی
نوسراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە:
یه‌كه‌م، خوێندنه‌وه‌ی
یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه یاساییانه‌ی خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی
٧٩ و ٨٠ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
١- پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی
ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
٢- پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی
ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م، دانانی ئه‌ندامی
په‌رله‌مان (عمر عبدالله فتاح) له لیژنه‌ی
دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ٢٨ و ٣٤ له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی
په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م، گفتوگۆی
پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابوری، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ٧٠، ٧١، ٧٣ له‌په‌یڕه‌وی
ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.