سلێمانی.. پێنج پرۆژەی کارەبا بە خەرجی ١٨١ ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێن

کوردستان 25/10/2020

Alternate Text

پێنج پڕۆژەی کارەبا لەسەر بودجەی داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سلێمانی، بە بڕی زیاتر لە ١٨١ ملیۆن دینار لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم  لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، پڕۆژەکان بە بڕی ١٨١ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار دینار لە سلێمانی لەماوەی ٥٠ رۆژدا جێبەجێدەکرێن.

جۆر و شوێنی پڕۆژەکان بەپێی راگەیەندراوەکە:

 دانانی محەویلەی ٢٥٠ كەی ڤی بۆ كەنەكەوەی دەواجن نزیك ئاشە كۆنەكە/ وێستگەی نیشتمان فیدەری ٢٨١.
دانانی محەویلەی موساعد ٤٠٠ كەی ڤی ئەی بۆ محەویلەی/1 فیدەری ٢١٤/ وێستگەی سیناعی.
دابینكردنی هێڵی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەبەردەم شاری سپی/وێستگەی باشوور.
دانانی٣ محەویلەی ٤٠٠ كەی ڤی ئەی بۆ گەڕەكی خاك لە فیدەری ١١٠ راپەڕین/وێستگەی راپەڕین.
 دانانی ٢ محەویلەی ٤٠٠ كەی ڤی ئەی بۆ باوەگێڵدی لەسەر فیدەری ٣٣٢ لە راپەڕین وێستگەی هەڵگورد فیدەری ٣٣٢.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا