بە پێى راپۆرتە میدیاییەکانى ئەمریکا، بڕیارى پەسەندکردن
و دابەشکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا دەکەوێتە سەرەتاى مانگى کانونى یەکەمى ئەمساڵەوە.
ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانیی
ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، ''سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینەکان دەزانرێت
و پەسەند دەکرێت لە کۆتایی مانگی ١١ یان سەرەتای مانگی ١٢ی ئەمساڵ" وتیشى، پێناچێت
هەڵمەتی کوتانی خەڵکی بە شێوەیەکی گشتی لە پێش ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت و رەنگە بکەوێتە
ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا پێویستە خەڵکى
پابەندى رێنماییەکانى خۆپارێزى بن و گرنگی بدەن بە پاکوخاوێنى و دەستشتن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى
کۆرۆناوە چەند جارێک هەواڵى دۆزینەوەى ڤاکسین و چارەسەرەکەى لەلایەن چەند وڵات و کۆمپانیایەکەوە
راگەیەنراوە، بەڵام تائێستا پەتاکە بە بێ چارەسەرى یەکجارەکى و بە کۆنترۆڵنەکراوى
ماوەتەوە.