ڕوونکردنەوە لە بارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە ناو هۆڵەکاندا دەدرێت

کوردستان 25/10/2020

Alternate Text

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، هەنگاو بە هەنگاو دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاسایی دەكرێتەوە.

ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم لەدوای کۆبوونەوەی  لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەونیدا ڕایگەیاند، خوێندن لە زانكۆكان بە ناچاری كراوەتە ئۆنلاین و ئاوێتە كە ئەوەش ڕێگایەكە بۆ سەرەتایی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هەڵیانبژاردووە.

وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، بۆ گۆڕانكاری لەو شێوازە چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستین بڕیاریشە بەم نزیكانە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوە تەندروستیەكانیان لەبارەی كۆرۆناوە پێ بگات ئەگەر وەزارەتی تەندروستی ئەنجامی دڵخۆشكەری پێدان، هەندێک لە قۆناغەكانی خوێندن بەڕێژەیەك ئاسایی دەكەنەوە .

 ناوبراو ئەوەشی وتووە، بەم نزیكانە ئەنجامی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ١٢ ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان ڕادەگەینرێت.

وتیشی ، هۆكاری دواكەوتنی ڕاگەیاندنی پرۆسەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمساڵ خوێندكارێكی زۆر هەیە و توانایی وەرگرتنی زانكۆ و پەیمانگاكانیش سنووردارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا خوێندن لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا  بە شێوەی ئەلیکترۆنییە و  بەشێک لە هاوڵاتیانیش دەڵێن خوێندکارەکانیان هیچ فێرنابن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا