چۆن وادەکەیت منداڵەکەت باڵاى بەرزبێت؟

تەندروستی 25/10/2020

Alternate Text

زۆربەى خەڵکى ئارەزووى ئەوە دەکەن منداڵەکانیان بەژن و باڵایەکى رێک و بەرزیان هەبێت، بەڵام هەندێک لە منداڵەکان گەشەى باڵایان بە بەراورد بە هاوتەمەنەکانیان کەمترە و باڵایان کورت دەردەکەوێت، بۆیە توێژینەوەکان چەند خۆراکێکیان خستووەتەڕوو کە یارمەتى گەشەى باڵاى منداڵان دەدەن.

لە بابەتێکدا کە ماڵپەڕى  supermamaبڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەو خۆراکانە کراوە کە رێگەخۆشکەرن بۆ بەرزبوونی باڵای منداڵ، بەڵام جۆری خۆراکەکانیش بەگوێرەی تەمەنی منداڵەکە و لە ژێر رێنمایی پزیشکدا دەبێت، ئەوانیش:

خواردنی هێلکە، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییەکان بۆ گەشەی منداڵ و باڵای سوودی هەیە.

خواردنی گۆشتی مریشک زۆر گونجاوە بۆ تەندروستی گەشەی منداڵ، جەستە بڕی پڕۆتینی تەواو وەردەگرێت و سیستمی لەشی بەهێز دەکات.

میوە، ژەمێکی سروشتی زۆر بەسوودە بۆ گەورە و منداڵ، رێژەی شەکری بەسود بۆ جەستە دابین دەکات لەگەڵ ڤیتامینەکان.

سپێناخ، سەوزەیەکی بەسودە و منداڵەکەت فێری خواردنی بکە، چونکە بڕێکی زۆر کانزای تێدایە و لەهەمانکاتدا کالسیۆمی زۆرە، کەدەبێتەهۆی گەشەی ئێسک و ماسولکەکان و زیادبوونی باڵا.

شێلم، هەوڵبدە منداڵەکەت فێربکە بیخوات، چونکە باشترین یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی باڵا، بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە کە پارێزگاری لە گەشەی منداڵ دەکات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 12 خولەک پێش ئێستا

کچە ئەسپسوارێکی بەتوانا

ڤیدیۆ 18 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا