Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە گەورە ئابووریناسی جیهانی تۆماش سێدلاچێک کرد

کوردستان

25/10/2020

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ دکتۆر تۆماش سێدلاچێک گەورە ئابووریناسی جیهانی و کۆماری چیک کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی بووژانەوەی ئابوری هەرێمی کوردستانیان کرد.

قوباد تاڵەبانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی کرد لە گەورە ئابوریناسی جیهانی و كۆماری چیك تۆماش سێدلاچێک كە لەسەر بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ راوێژی ئابوری و ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیدار و چالاكی هاتووەتە هەرێمی كوردستان.

سەردانی ئەم ئابوریناسە كە خاوەنی چەند خەڵاتی نێودەوڵەتییە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک بووە و ئامانجی سەردانەکەش پێشكەشكردنی ڕاوێژە بە هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنییەتی فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و پەرەپێدانی ئابوری و دووركەوتنەوە لە پشتبەستن بە نەوت وەك تاکە سەرچاوەی بودجە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (یەكشەممە 25 تشرینی یەكەمی 2020) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران دۆخی ئابوری هەرێم و پلان و ئامانجەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ پێشخستنی ئابوری و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی بۆ تۆماش سێدلاچێک روونکردەوە و بە گرنگییەوە باسی سودوەرگرتن لە ئەزمونی کۆماری چیکی کرد کە نمونەیەکی سەرکەوتوویان پێشکەش کردووە لەڕووی بووژانەوە و پەرەپێدانی ئابورییەوە.

 لەلای خۆشیەوە تۆماش سێدلاچێک ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەخشینی بەرچاوڕوونی بە حکومەتی هەرێم بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی ئەزمونی کۆماری چیک و وڵاتانی هاوشێوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوە رزگاری بێت.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتدایە بۆ چۆنییەتی گواستنەوەی ئەزمونی وڵاتانی سەرکەوتوو کە هەر لەم چوارچێوەیەشدا لەگەڵ چەندین وڵات لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەزمونی ئەو وڵاتانە لەڕووی کشتوکاڵ و حکومەتی ئەلەکترۆنی و چەندین بواری دیکەی حکومڕانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP