عێراق.. هاوردەکردنى چەند بەرهەمێک قەدەغەکرا

عێراق 25/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە هاوردەکرنى بەهەمەکانى کاڵەک و شوتى بۆ عێراق و هەرێم قەدەغەکراوە.

 لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا حەمیدنایف وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوردەكردنی هەنار بۆ عێراق قەدەغە كرا و لە ئەمڕۆشەوە هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك قەدەغە دەكرێت و لەڕۆژانی داهاتووشدا هاوردەكردنی پرتەقاڵ قەدەغە دەكەن.

وتیشى، هۆكاری قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمانە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتگیریكردنى جوتیارانە و بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، وەك پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەكو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا