بەفەرمانى دادوەر ئەندامێکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا

کوردستان 25/10/2020

Alternate Text

پاش ئەوەى ئەمڕۆ محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان چووە بەردەم دادگا، لەلایەن دادوەرەوە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکرا و ناوبراو لە ئێستادا راگیراوە.

 پاش ئەوەى محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان  لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی ساختەكاری فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، ئەمڕۆ چووە بەردەم دادگا و نكۆڵی لەو تۆمەتانە كرد كە ئاڕاستەی كرابوون، بەڵام دادوەر بڕیاری (توقیف) راگرتنی بۆ دەرکرد و لە ئێستادا دەستبەسەرە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ پێش چوونە بەردەم دادگا محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندبوو "ماوەی دوو ھەفتەیە ھەموو قاچاخی تەزویركردن لە دەروازە سنورییەكانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من وەك ئەوەی بڵێیت من كردوومە، ئەمڕۆ سەربەرزانە دەچمە بەردەم دادگا نە ھەڵھاتووم نە بۆ ھیچ كوێیەك دەچم ملم لە موو باریكترە بەرامبەر یاسا".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٦ی ئەم مانگە بە تۆمەتی ساختەكردنی وەسڵ لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان دادگای گەرمیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ (محەمەد شێخ وەهاب) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی گۆڕان دەركرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا