ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای
هەولێری كرد و چەند ڕێنمایی و بڕیارێكی نوێ دەركران.
لە دوای کۆبوونەوەی ئەڕۆ
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بەیانی ژمارە
(52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دراون:
یەکەم/ لێژنەی
قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چاودێری بازاڕ و هێزە
ئاسایشییەكان ڕاسپێردراون بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
دووەم/ دەبێت سەرجەم
هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بە ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە
ڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک ڕەچاوی بەستنی (دەمامک) نەکات، بەپێی
ئەو میکانیزمەی لە کۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا
دەگیرێتەبەر.
سێیەم/ پێکهێنانی
مەفرەزەی گەڕۆک لە هێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێنماییە
تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و بەستنی دەمامک لە شوێنە
گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
چوارەم/ شۆفێری
ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و
ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن و لە کاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و
سەرنشین دەمامک ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم/ ئەم شوێنانە دادەخرێن:
(هۆڵهكانی ئاههنگ
گێران، هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا
ئەهلی و حکوومیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان، ههموو جۆرە گردبوونەوە و
کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).
شەشەم/ ئەم شوێنانە لە کاتژمێر 12ی شەو
دادەخرێن:
(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان،
یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان).
حەفتەم/ پرسەدانان لە
هۆڵ، ماڵ و ژێرخێوەت، مەراسیمی سەرقەبران بە داخراوی دەمێنێتەوە، بنکەی پۆلیس و
موختاری گەڕەک بەرپرسیارن هەر کەسێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی
دەبێتەوە.
هەشتەم/ هەموو ئەو
شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لە بەستنی
دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، له ههر شوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان،
ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه) رێنماییه تهندروستیهكان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی
بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبهجێ نهكرێت، دهستبهجێ ئهم شوێنه ڕێکاری یاسایی
لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.
نۆیەم/ هاوینەهەوار و
شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران
پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا
دەگیرێتەبەر.
دەیەم/ بەهۆی
بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی،
داوامان لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکۆبونەوەی
لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری
خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و
ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.
یازدەم/ داوا لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی
و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا
هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی
ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی
(دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.
دوانزەهەم/ سەرجەم
بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڕێگە بەهیچ گروپێکی
گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
ئەم بڕیارانە لە
کاتژمێر 12ی شەوی 26 لەسەر27ی 10ی 2020، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.