بەرێوەبەری ناحیەی بازیان رایگەیاند، "تا ئێستا شێرەکەی بازیان نەدۆزراوەتەوە"
دەشڵێت، لەکاتی بینینیدا هەر کەسێک بیکوژێت بەپێی یاسای ژینگە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیسماعیل ئەحمەد بەڕێوەبەڕى ناحیەى بازیان رایگەیاند، تا ئێستا
شێرەکەی بازیان نەدۆزراوەتەوە و گەڕان و پشکنینی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوەی
وەستاوە.
وتیشى، بە خەڵکی ناوچەکەیان وتووە، لە هەر حاڵەتێکی گوماناوی بینینی شێرەکە
یان زیانگەیاندن بە مەڕ و ماڵات و ژینگەی سنورەکە ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، لەلایەن چەند هاوڵاتیەکەوە شێرێک لە
بازیان بینرا و بەوتەى ئەو کەسانەی بینیبویان، شێرەکە بەمەبەستى ئاو خواردنەوە
رووى لە ناوچەکە کردووە.