خانمان دەتوانن خۆیان
ئاوی گوڵ ئامادە بکەن بە شێوازێکی زۆر ئاسان و بە مەبەستی جوانکاری و بەکارهێنانی
بۆ ناو خۆراک سوودی لێوەربگرن.
ئاوی گوڵ بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەموو جۆرەکانی پێست گونجاوە و چەندین سوودی
گرنگ بە پێست دەگەیەنێت وەک ڕێکخستنەوەی ڕەنگی پێست و شێدارکردنی، جگە لەوەش یارمەتی
ڕێکخستنی چەورییە زیادەکەی پێست دەدات و سووڕی خوێن چالاک دەکات کە دەبێتە هۆی درەوشانەوەی
پێست، دژە بەکتریایە و هەوکردن کەمدەکاتەوە و زیپکە لادەبات.
ئاوی گوڵ سوودێکی زۆری هەیە بۆ قژ، مەساجکردن بۆ ماوەی چەند خولەکێک بۆ پێستی
سەر سووڕی خوێن چالاک دەکات و یارمەتی گەشەی قژ دەدات، جگە لەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی
سەرئێشە.
سەبارەت بە سوودە تەندروستییەکانی، دەکرێت بکرێتە ناو چەندین خۆراکەوە وەک
شیرمۆز و دۆندرمە و مرەبا و زەڵاتەی میوە کە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
بۆ ئامادەکردنی ئاوی گوڵ پێویستمان بە گوڵی تازەیە هەر جۆرێک کە خۆت ئارەزووی
دەکەیت لەگەڵ ئاوی کوڵێنراو، سەرەتا گوڵەکە پاکدەکەینەوە تا هیچ خۆڵێکی پێوە نەبێت،
دواتر پەڕەی گوڵەکان دەخەینە قاپێکەوە و ئاوی تێدەکەین و کەمێک گەرمی دەکەین بەڵام
نەگاتە ئاستی کوڵان، دەبینیت کە ڕەنگی ئاوەکە دەگۆڕێت و پاش ساردبوونەوەی دەکرێت بەکاربهێنرێت.