جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت سزادەدرێت و هەر کەسێکیش ئامادەنەبێت پارەی سزاکەی بدات دەستبەسەردەکرێت.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، له‌ئه‌مڕۆوه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت له‌ده‌ره‌وه ئه‌وا غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی(٢٠ هه‌زار دینار) له‌هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت.
روونیشیکردووەتەوە، غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی ٢٠هه‌زار دینار له‌هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا ئاماده‌نه‌بوو بڕه پاره‌كه بدات، ئه‌وا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه غه‌رامه‌كه دەدات.
ئەم بڕیارەی پارێزگای هەولێر دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دێت کە داوایکردبوو هاوڵاتیان ناچاری بەستنی ماسک بکرێن.