وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێن ئاشکرایکرد، پارەی ئەو کەسانەی پابەندی بەستنی ماسک نابن، وەک ئامانەت لە بەشی ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان هەڵدەگیرێن.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پارەی ئەو کەسانەی پابەندی بەستنی ماسک نابن، وەک ئامانەت لە بەشی ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان هەڵدەگیرێن.
ئاشکراشیکردووە، مانگانە لیستی ناوی ئەو کارمەندانە رەوانەی وەزارەت دەکرێت و بەرێژەی ٥٠٪ی پارەی پێبژاردنەکەیان وەک هاندان بۆ خەرجدەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، ٥٠٪پارەی پێبژاردنەکان بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارێزی خەرجدەکرێت.