لە شاری لیسشتەرشەیری بەڕیتانیا کچە هەرزەکارێک لە تەمەنی
٢٢ ساڵیدا، بەبێ ئەوەی بزانێ دووگیانە منداڵێکی دەبێت.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەڕیتانی
بڵاوکراوەتەوە، کچە هەرزەکارێک لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و بەبێ هەبوونی نیشانەکانی
دووگیانی لە جەستەیدا منداڵێکی کوڕی بووە.
بەگوێرەی وتەکانی کچەکە، لە کاتی دووگیانیدا هەستی بە هیچ
نیشانەیەکی دووگیانی نەکردووە و هەتا سوڕی مانگانەشی بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتی
خۆیدابووە.
كچەکە لە قاوەخانەیەک کاریکردووە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ
ماڵەوە، توشی ئازارێکی زۆر بووە، هەر بۆیە دایکی پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزاری
خێرا کردووە و کتێک لە نەخۆشخانە پشکنینی بۆ کراوە، توشی سەرسوڕمانبوون کە ئاشکرابوو
كچەکە دووگیانە و لە هەفتەی ٤١ دایە و هەفتەیەکیش لە وادەی خۆی لایداوە.
لەو بارەیەشەوە كچەکە بە میدیا بەڕیتانیەکانی راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی نەیزانیوە دووگیانە، بەردەوام بووە لە جگەرە کێشان و خواردنەوەی
ماددە کهولیەکان بە درێژایی ماوەی دووگیانیەکەی، بەڵام سەرباری ئەوەش منداڵێکی
تەندروستیبووە.