وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٢٨٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٢٨٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردەوە، ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٣کەسیش چاکبوونەتەوە.
ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و چەند نەخۆشخانەیەکی بەسەرکردەوە.