بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بەبێ ئامادەبوونی خۆیان بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی کوردستان، کە بەشێکی تایبەتە بە پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی و وەزیری دارایی خۆیان ئامادە نابن.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو سێ بەرپرسەی پرساندنەکەیان ئاراستەکراوە، بە راپۆرت وەڵامەکانیان بۆ پەرلەمان دەنێرن.
BMC ئەوەی زانیوە، بەشێک لە پەرلەمانتاران ناڕازین لەم هەڵوێستە و بە نیازن هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن.