بەهۆی کارەکانی ماکرۆنەوە، پۆگبا واز لە یاریکردن دەهێنێت

وەرزش 26/10/2020

Alternate Text

دوای رێگەدان بە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام،  پۆڵ پۆگبا بەرپەچدانەوەی هەبوو بڕیاریدا واز لە هەڵبژاردەکەی بهێنێت.

یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد و هەڵبژاردەی فەڕەنسا،  پۆڵ پۆگبا، بڕیاریدا کە چیتر لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە فەرەنسایە یاری نەکات، بەهۆی ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە پاڵپشتی لە کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام کرد لە وڵاتەکەیدا.

بەپێی رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی، وازهێنانەکەی پۆگبا وەکو بەرپەچدانەوە بوو بۆ کردارەکانی ماکرۆنی سەرۆک و لە دژی ئەوەی کە وتویەتی ئیسلام سەرچاوەی تیرۆری نێودەوڵەتییە.

لەگەڵ ئەوەشدا شتێک کە زیاتر پۆگبای نیگەران کرد، رێزلێنان لەو مامۆستایە بوو کە کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلامی بڵاوکردەوە، هەربۆیە بڕیاری دا وازبهێنێت لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا