خۆپیشاندانەکانی بەغداد دەستیانپێکردەوە

عێراق 26/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی ئەو رێگەیانەی دەچوونەوە سەر گۆڕەپانی تەحریر، خۆپیشاندانەکانی بەغداد دەستیانپێکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی بەغداد لەگەڵ کردنەوەی دەروازەکانی سەر گۆرەپانی تەحریر خۆپیشاندانەکانیان دەستپێکردەوە.

بەشێک لە خۆپیشاندەران، دەستیانکردووە بە هەڵدانی خێمە و بەنیازنین، تا ئەو کاتەی حکومەت وەڵامی ئیجابی داواکارییەکانیان دەداتەوە واز لەناڕەزایەتییەکانیان بهێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژیکە لەیادی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار لە چەند پارێزگایەکی عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستیپێکردووەتەوە و داواکاری سەرەکیشیان ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی و دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندانەکانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا