ئەو زانیاریانەی لەبارەی تێستی سکپڕییەوە نایزانیت

تەندروستی 26/10/2020

Alternate Text

زۆرینەی ژنان، بۆ زانینی دووگیانیان پێش ئەوەی رووبکەنە تاقیگەکان، لەماڵی خۆیاندا لەرێگەی تێستێکەوە ئەو کارە دەکەن، بەڵام تا ئێستا هەندێک زانیاری هەیە کەلەوبارەیەوە نایزانن.

ئەو زانیاریانەی لەبارەی تێستی دووگیانییەوە تا ئیستا نەتزانیوە.

-باشترین کات بۆبەکارهێنانی ئەم تێستە بەیانی زووە.

-پێویستە٩-١٠ رۆژ بەسەر تەقین و پیتاندنی هێلکەدا تێپەڕیبێت کاتێک ئەنجامی دەدەیت.

-هەندێک جار کاتێک ئەم پشکنینە دەکەیت نێگەتیڤ دەردەچێت بەڵام چەند رۆژێک دواتر دەتوانیت دووبارەی بکەیتەوە  ودڵنیاببیتەوە لە ئەنجامەکەی.

-وەک زۆرینەی پێکهاتە پزیشکییەکان بەرواری بەسەرچوونی هەیە، بەڵام کاتەکەی لەنێوان دوو بۆ سێ ساڵدایە.

-ئەم تێستە تەنها یەک جار دەتوانیت بەکاربهێنیت و دووبارە بەکارناهێنرێتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا