شاندێكی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر دەکەن

کوردستان 26/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بە یاوەری ٢٥ ئەندام پەرلەمان، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری فەڕەنسایان کرد لە هەولێر بۆ گەیاندنی یاداشتێک سەبارەت بەو سوکایەتیانەی لەم دواییانەدا بەرامبەر ئاینی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، عەبدولستار مەجید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بە یاوەری ٢٤ ئەندام پەرلەمانی دیکە سەردانی کونسوڵخانەی فەڕەنسایان کردووە لە هەولێر.
 بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە هۆکاری سەردانەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یاداشتێکی ناڕەزایی سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە ئاینی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بدەن بە کونسوڵی فەرەنسا.

ئەمە لە کاتێدایە ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە، هەڵمەتێکی ناڕەزایی لەلایەن موسوڵمانانی هەرێم و جیهانەوە دژی ئەو وڵاتە دروستبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا