فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بوونەتە دوو تەکەتول

کوردستان 26/10/2020

Alternate Text

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بوونەتە دوو تەکەتول و بەشێکیان پابەندی بڕیارەکانی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان نابن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC راگەیاند، لەدوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و سەپاندنی بڕیارەکان لە سەرکردایەتی حیزبەکەوە، ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان بوونەتە دوو تەکەتولەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، لەدوای ئەو هەڵبژاردنەوە فراکسیۆنەکە نەیتوانیەوە وەک جاران کۆببێتەوە و بەیەکەوە کار بکەن.

لەسەرهەمان پرس BMC پەیوەندی بە گوڵستان محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک بدات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا