لە پەخشى راستەوخۆدا جۆبایدن لە برى ناوى
ترەمپ وتى جۆرج بۆش، هاوسەرەکەى بە بیرهێنانەوەى ناوى ترەمپ هەڵەکەى بایدنى
راستکردەوە، ئەوەش کاردانەوە و دەنگۆیەکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە.
لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا و لە پەخشى
راستەوخۆدا، جۆبایدن بەربژێرى دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا لە کاتى
قسەکانیدا بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنەکان لە ناوهێنانى رکابەرەکەیدا هەڵە دەکات و لە
برى ترەمپ دەڵێت جۆرج، هاوکات هاوسەرەکەى بایدن کە لە تەنیشتییەوە دانیشتووە ناوى
ترەمپى بیردەخاتەوە، ئەوەش بەلاى هەندێک لە دەنگدەرانى رکابەرەکەیەوە بووەتە جێى
رەخنە و گاڵتەجارى بە بایدن.