كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی
گرژى و پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا و شارەکانی
دیکە ١٧١ کەس برینداربوون.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە راگەیەندراوێكدا
ڕایگەیاندووە، لەخۆپیشاندانەكانی دوێنێدا
١٧١ كەس برینداربوون، کە ١٣٩ كەسیان سەر
بە هێزە ئەمنییەكان بوون و ٣٢ كەسیشیان هاوڵاتی مەدەنی بوون.
کۆمسیۆنەکە راشیگەیاندووە، ١٦٩ لە بریندارەکان
لە بەغدا بوون و تەنها دوو برینداریان لە شارەکانی دیکەبوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بریندارەکان
هیچی بە فیشەک نەبووە سەرجەمیان بەهۆی
گازی فرمێسکڕێژەوە بوون و نێردراونەتە نەخۆشخانە.
دوێنی لە بەغدا و شارەكانی تری عێراق لەیادی خۆپیشاندانەكانی
ساڵی رابردوو، ناڕەزایی دەستپێكردەوە و هاوڵاتیانی عێراق دەڵێن كە هێشتا هیچ لە دۆخەكە
نەگۆڕدراوە و ژیان و گوزەرانیان خراپە.