وتەبێژى تەندروستى سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری
گشتى تەندروستى سلێمانی بەرکەوتەی هەبووە لەگەڵ توشبوویەک و خۆی کەرەنتین کردووە.
یاد نەقشبەندی وتەبێژى تەندروستى سلێمانی بە BMC ڕایگەیاند، دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتى
تەندروستى سلێمانی بەهۆی گومانی توشبوونی بە کۆرۆنا خۆی کەرەنتینە کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بە
پێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٢٨٣ حاڵەتی
نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٣ کەسیش لە پەتاکە
چاکبوونەتەوە.