چەند ڕاستییەکی نامۆ لە بارەی میسرییەکۆنەکانەوە

هەمەرەنگ 26/10/2020

Alternate Text

میسرییەکۆنەکان ژیانێکی نامۆیان هەبووە کە تێکەڵەیەک بووە لە چەند نەریتێکی جیاواز، وەک نانخواردنی بەیانی بە تەنیا و نیشاندانی جەستەیەکی مۆمیاکراو بۆ زانینی بەهاکانی ژیان.

-ئەندامانی خێزانەکە پێكەوە نانی بەیانییان نەدەخوارد و بەردەوام گەورەی خێزانەکە پاش خۆشۆردنی بەیانیان لەلایەن خزمەتکارەکانییانەوە خواردنیان بە جیا بۆ دەبرا، ژنەکانیش پاش خۆگۆڕین و ئامادەبوونیان، بە گشتی تەنیا لە نیوەڕوان یاخود ئێواراندا کۆدەبوونەوە.


-لە جەژنەکاندا جەستەیەکی مۆمیاکراو بە بەردەمی خەڵکەکەدا دەبرا وەک ئاماژەیەک بۆ مردن، تا بەردەوام بیریان بێت کە کۆتاییەکەیان بەو شێوەیەیە.


-میسرییەکۆنەکان یەکەم کەسبوون کە ئاژەڵییان ڕاگرتووەو خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ ئاژەڵان هەبوو، تەنانەت پاش مردنیان ئاژەڵەکان مۆمیا دەکران و دەخرانە گۆڕی خاوەنەکانیانەوە.


- شێوازێکی تایبەتیان هەبووە بۆ قژی منداڵ، بە شێوەی دوو باڵ قژی منداڵەکانیان چاک دەکرد، ئەم شێوازەش زیاتر بۆ ڕێگریکردن بوو لە دروستبوونی ئەسپێ لە قژی منداڵەکانیاندا.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا